حكومەتی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەوە دوا هەڵوێستی راگەیاند

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بە بانكیكردنی مووچە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقە و دەبێت دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن پێوەی پابەندبن و دەشڵێت، “ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت”.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاندووە، بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقە و پێویستە دەسەڵاتەكانی یاسادان و جێبەجێكردن پێوەی پابەندبن و حكومەتی هەرێم زانیاریی و داتاكانی تایبەت بە فەرمانبەران و مووچەخۆران رەوانەی بەغداد بكات.

وتەبێژەكەی حكومەتی عێراق دڵنیاییدا و وتیشی، “پێشتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەكراوە و ناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت”.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانی بەریتانیا پرۆژە یاسای ناردنی كۆچبەرانی بۆ رواندا پەسەندكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share