كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڕیارێكی نوێی دەركرد

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی پێشكەشكردنی فۆڕمی بوون بە كارمەند لە رۆژی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان درێژكراوەتەوە.

لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكیدا دەڵێت، “ماوەی پێشكەشكردنی فۆڕمی بوون بە كارمەند لە رۆژی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان تاوەكو 28ی نیسان درێژكراوەتەوە”.

ئاگادارییەكە ئاراستەی فەرمانبەرانی حكومی، خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان و هەڵگرانی بڕوانامەی بكالۆریس، دبلۆم و ئامادەیی كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: بەناوی ئێمەوە فێڵ لە خانەوادەی خاوەن پێداویستیی تایبەت کراوە و رێکاری یاسایی دەگرینەبەر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بەناوی ئێمەوە فێڵ لە خانەوادەی خاوەن پێداویستیی تایبەت کراوە و رێکاری یاسایی…
Total
0
Share