سەعدی ئەحمەد پیرە: یەكێتی پابەندە بەو وادەیەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “یەكێتی پابەندە بەو وادەیەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمەوە دیاریكراوە و پێوەی پابەنددەبین و ئەو لایەنانەی گرفتیان هەیە پێویستە هەوڵبدەن خۆیان بگونجێنن و ئامادەبن بۆ هەڵبژاردن.

وتیشی، “یەكێتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەرێمی كوردستان پێویستی بە حكومەت و پەرلەمانێكی كارا هەیە و دواخستنی لە قازانجی هەرێمی كوردستاندا نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: %84ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، 84%ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
Total
0
Share