پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەگەر کاسبکارانی دوكانهكانی بازاڕی سپی پارەی قیستەکانی چوارەم و پێنجەم نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەموو کاسبکارانی دوكانهكانی بازاڕی سپی کە سودمەندبوون لە وەرگرتنی دوکانەکان ، ئاگادار دهكهینهوه پابەند بن بە ئامادەکردن و رادەستکردنی پارەی قیستەکانی چوارەم و پێنجەم لە رۆژی سێشەممە 23ی نیسانی 2024 تاوەکو رۆژی یەکشەممە 5ی ئایاری 2024 ، بۆ ئەوەی مامەڵەی گرێبەستی دوکانەکان ببەسترێت لە نێوان سودمەندبووان و لایەنی پەیوەندیدار.
لە راگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێردا هاتووە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو کاسبکارانە دەگرینەبەر بەپێی بەڵێننامەی واژووکراو.