بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و تەنها 7.9 ملیۆن دۆلاری نەختینەی خستووەتە بازاڕەوە
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 274 ملیۆن و 139 هەزار و 301 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 266 ملیۆن و 199 هەزار و 301 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها حەوت ملیۆن و 940 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 21ی نیسانی 2024 بوو کە تێیدا 277 ملیۆن و 17 هەزار و 705 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.