شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو دەخرێتەڕوو

پسپۆرێكی بواری ئابوری رایدەگەیەنێت، ئەگەر لە پاكتاوی دارایی نێوان هەرێم و بەغداد پارە مایەوە دەدرێتە هەرێم بۆ دابەشكردنی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو.

گوڵاڵە سدیق كە پسپۆری بواری ئابورییە رایگەیاندووە، لە ئەگەری ئەنجامدانی پاكتاوی دارایی لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ ساڵی 2023، ئەگەر لەو پاكتاوەدا بڕە پارەیەك مایەوە ئەوا دەدرێتە هەرێم بۆ دابەشكردنی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو.

دەشڵێت، “نازانرێت ئاخۆ لەو پاكتاوكردنەدا چەند بڕە پارە دەمێنێتەوە کە بەشی چەند مووچە دەكات؟.. چونكە ساڵی رابردوو حكومەتی فیدڕاڵ چەندینجار 400 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم كردووە و هەندێك كات حكومەتی هەرێم ئەو پارەیەی بۆ مووچە خەرجنەكردووە”.

بابەتی پێشتر

دوو رووداوی هاتوچۆ قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: لە یادی رۆژنامەگەریی کوردیدا پشتیوانیی خۆمان بۆ رۆژنامەنووسانی کوردستان دووپاتدەکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا: بۆ ئاییندەش هاوکاری کارە هونەرییەکان دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ”بەشێوەیەکی ئاسایی هاوکاریی ستافی فیلمەکەمان کردوە، چونکە پەیوەندی بە تەندروستییەوە…
Total
0
Share