ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100دۆلار بە 147 و 600 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 147 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
هەرچەندە بەپێی وتەی بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری، دوای سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزین بەخۆوە دەبینێت، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهاكەی بەرزبووەتەوە.