لەبارەی وادەی تەواوکردنی لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران روونکردنەوە درا

پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا باسێکی گەرمی نێو شەقامی هەرێمی کوردستانە، ئەوەش دوای نوسراوێکی وەزارەتی دارایی بۆ وەزارەتەکان و داواکارییەک بۆ ئامادەکردنی لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیان و گەڕاندنەوەی بۆ وەزارەتی دارایی.

پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە راگیراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە ساڵی 2016دا و دوای نوسراوەکە  بابەتەکە بووەتەوە جێگەی مشتومڕی زۆر.

وەزارەتی دارایی داوایکردووە، تا یەکی ئایار لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بەدەستبگات و دوای تەواوکردنی وردبینییەکان، لەگەڵ لیسیتی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی بکات و دوای ئەوەی لە بەغدادەوە بڕیار لەبارەی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە درا کە پێویستە بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران تەرخان بکرێت کە بە گوێرەی پێشبینییەکان نزیکەی 100 ملیار دینارە، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.

بە گوێرەی قسەی سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ پرۆسه‌یه‌كی زۆر ئاسان و ده‌بێت وردبینی لە دۆسیه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران بكرێت و بەو جۆرەش، ره‌نگه‌ پرۆسه‌كه‌ دوو تا سێ مانگ بخایەنێت.

ئارام عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش رۆژی 16ی ئەم مانگە رایگەیاند، لە ئێستادا وەزارەتەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانن و بڕیاروایە تا رۆژی 1ی ئایار سەرجەم وەزارەتەکان لیستی پلەبەرزکردنەوە بنێرن بۆ وەزارەتی دارایی و ئەوانیش ئامادەباشیان نیشانداوە.

وتیشی، “بەشێک لە وەزارەتەکان لیستی پلە بەرزکردنەوەی خۆیان ناردووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئەوانەی دیکەش سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستەکەن”، بەڵام دڵنیایی نەدا لە تەواوبوونی ئامادەکردنی لیستەکان بەهۆی ئەوەی هەندێک وەزارەت کاتی زیاتری پێویست دەبێت.

بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە، دەبێت مووچەی هەموو ئەو کەسانەی مووچە وەردەگرن لە سەرانسەری عێراقدا هاوتابکرێت و نابێت جیاوازی هەبێت لەنێوان هەرێم و عێراقدا.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: فشاری کارکردن مەترسییەکانی بیرچوونەوە کەمدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم: حكومەتی عێراق بڕیاریداوە 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگرێت

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وەزارەتی دارایی راسپێردرا كار لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەی هێزە…
Total
0
Share