سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پچڕانی بۆریی بەشێك لە ئاوەڕۆی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود كێشە بۆ شەقامەكە دروستبوو لە ئێستادا كێشەكە چارەسەر كراوە و لە ماوەیەكی كەمدا شەقامەكە قیرتاودەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی پچڕانی بۆریی بەشێك لە ئاوەڕۆی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود كێشە بۆ شەقامەكە دروستبووبوو بە تایبەت لەكاتی بارانباریندا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەشی ئاوەڕۆی شارەوانیی سلێمانی چەند رۆژێكە لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەدان، بەڵام بەهۆی بوونی كێبڵی كارەبا و ئینتەرنێت كارەكە دواكەوتووە و دواتر تیمەكانمان هەستان بە گۆڕینی بۆریی ئاوەڕۆكە و دروستكردنی بۆكس بۆ ئاوەڕۆكەوە بەستنەوەی بەئاوەڕۆی سندوقی كە دەكەوێتە ژێر شەقامی سەرەكی 60 مەتری و لە ماوەیەكی كەمدا شەقامەكە چاكدەكرێت و قیرتاودەكرێتەوە.