ناسنامەی ئەو تەرمە ئاشکرا کرا کە لە خانکێ دۆزرایەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە خانکێ تەرمی کەسێک دۆزرایەوە، دەرکەوت ئەو مێردمنداڵەیە کە لە 19 ی مانگی رابردووەوە بێسەروشوێن بووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، دوای ئەوەی ئەمڕۆ تەرمێک لە بەنداوی موسڵ دۆزرایەوە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کرا بەمەبەستی ئاشکراکردنی ناسنامەکەی.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە، تەرمی رۆژڤان ئیدریسی تەمەن 16 ساڵانە کە لە 19 ی مانگی رابردوو لە ناحیەی خانکێ بێسەروشوێن بوو و گوماندەکرا ئاوی لافاو بردبێتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا

لەدوای بە جینۆسایدناساندنی تاوانی دژ بە ئێزدییەکان لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: بەپێی یاسا دەبێت هەردوو کاندید بکشێنەوە ئەگەرنا کشانەوەی یەک کاندید قبوڵ ناکرێت

سەرچاوەیەک رایدەگەیەنێت، بەگوێرەی یاساکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەبێت هەردوو کاندید پێکەوە بکشێنەوە ئەگەرنا کشانەوەی یەک کاندید قبوڵ ناکرێت.…
Total
0
Share