بەرگریی شارستانیی دهۆك دۆزینەوەی تەرمێك رادەگەیەنێت كە پێدەچێت سێیەم قوربانیی لافاوەكەی مانگی ئازاری شارەكە بێت.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن هاوڵاتییەكەوە تەرمێك لە خانكێ دۆزراوەتەوە و، هێزەكانیان و هێزە ئەمنییەكان ئاگاداركراوەتەوە.
وتیشی، لە ئاكامی لافاوەكەی دهۆك دوو كەس بوونە قوربانی و پێشتر تەرمەكانیان دۆزرایەوە، هەروەها كەسێكی دیكە بێسەروشوێن بوو، پێدەچێت تەرمی ئەو كەسە بێت.
بێوار عەبدولعەزیز باسی لەوەشكرد، هێشتا لێكۆڵینەوە لەسەر تەرمەكە نەكراوە، تا دڵنیا ببنەوە لە ناسنامەكەی.
لە 19ی ئازاری رابردوو لافاوێکی بەهێز لە دهۆک دروستبوو کە بەهۆیەوە دوو کەس ئاوبردنی و گیانیان لەدەستدا.
لە 28ی ئازار و دوای نزیکەی 10 رۆژ توانرا تەرمی یەکێک لە قوربانییەکان بدۆزرێتەوە و لە 7ی ئەم مانگەش تەرمی دووەم دۆزرایەوە.