بەهۆی پچرانی كارەبا باری لەناكاو لە وڵاتێك رادەگەیەندرێت

بەهۆی دۆخی كارەبای وڵاتەكەیەوە، سەرۆكی ئیكوادۆر باری لەناكاو بۆ ماوەی دوو مانگ رادەگەیەنێت.

لە مەرسومی سەرۆكایەتیدا كە لەلایەن دانیال نۆبوا، سەرۆكی ئیكوادۆرەوە دەركراوە هاتووە، “باری لەناكاو رادەگەیەندرێت بەهۆی ناڕەزایەتییە ناخۆییەكان، دۆخی تێكچووی كۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری وڵات، كە لە ئاكامی باری نائاسایی لە پچڕانی كارەبا هاتووەتە ئاراوە، ئەوەش لەپێناو زامنكردنی بەردەوامیدان بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی كارەبا بە دانیشتووان”.

بەپێی مەرسومەكە باری لەناكاوەكە ماوەی 60 رۆژ دەخایەنێت، بە ئامانجی زامنكردنی كاتی پێویست بۆ چارەسەری كێشەی كەمی وزە و زامنكردنی كاتی ئێستای پێدانی كارەبا بۆ زامنكردنی سەقامگیریی دۆخەكە لە ئایندەیەكی نزیكدا.

بەڵگەنامەكە جەخت لە ئامادەسازیی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی وڵات لەپێناو پاراستنی ژێرخانی وزەی وڵات لە “تێكدان، هێرشی تیرۆرستی و ئەودوای هەڕەشەكانی دیكە” دەكاتەوە.

ئیكوادۆر رووبەڕووی گرفتێكی گەورەی وزە بووەتەوە بەهۆی راوەستانی تەواوەتیی كاری وێستكگەكانی بەرهەمهێنانی كارۆئاویی لە سەرتاسەری وڵاتەكەدا لە سایەی ئەو وشكەساڵییەی رووبەڕووی بووەتەوە، سەرەڕای هەڵپەساردنی پاڵپشتییەكانی كارەبا لە كۆڵۆمبیای دراوسێیەوە.

وشكەساڵی، كە بەشێوەیەكی گشتی لە ئەنجامی دیاردەی ئاووهەوای ناوسراوی بە (ئالنینۆ) سەریهەڵداوە، كاریگەری لەسەر چالاكیی بەرهەمهێنان لە بەنداوە كارۆئاوییەكان دروستكردووە، كە زۆرینەی وزە لە ئیكوادۆر بەرهەمدەهێنێت.

بەهۆیەوە پچڕانی تەزووی كارەبا لە بەكاربەران رۆژانە دەگاتە هەشت كاتژمێر.

بابەتی پێشتر

چین پێکهێنانی هێزێکی نوێی سەربازیی ئەلیکترۆنی رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share