مێردمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

مێردمنداڵێک لەکاتی مەلەکردندا لە رووباری سیروان خنکا.

عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مێردمنداڵێک بەناوی (ئاری حەکیم رەحیم) لەدایکبووی ساڵی 2004 دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆن لەکاتی مەلەکردندا لەرووباری سیروان خنکا.

دەشڵێت، بەوتەی کەسوکارەکەی، ئەو مێردمنداڵە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی مەلەکردن روویان لەرووباری سیراون کردووەو بەوتەی هاوڕێکانی ناوبراو لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لەئێستادا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە پۆلیس هاوڕێکانی دەستگیرکردووە و لەدوای گەڕان تەرمی ناوبراو دۆزراوەتەوەو بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەریی قەزای کەلار کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: وەزیری پێشمەرگە واژووی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی هەزار و 385 ئەفسەر کرد

وەزیری پێشمەرگە واژووی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی 70، هێزەکانی پشتیوانی، فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن کرد. وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share