نرخی هێلكە دابەزی

نوێنەری چاودێریی بازرگانی لە قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕدا دابەزیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

شوان حەسەن نوێنەری چاودێری بازرگانی لە قائیمقامییەتی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەم وەرزەدا خواست لەسەر بەرهەمی هێلكە كەمدەكات و ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخەكەی هەیە نرخەكەی دادەبەزێت و لە ئێستادا یەك كارتۆن هێلكە بە نزیكەی 40 هەزار بۆ 42 هەزار دینارە كە سەرجەم ئەو هێلكەیەی لە بازاڕدایە بەرهەمی ناوخۆیە.

راشیگەیاند، لە دوكانەكاندا 7 هێلكە بە هەزار دینار دەفرۆشێت و لە ماوەی رابردوودا 5 هێلكە بە هەزار دیناربووە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share