کاندیدێکی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کشایەوە

شەعلان کەریم کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە کاندید بوون و لە حزبی تەقەدوم کشایەوە.

شەعلان کەریم سەرۆکی فراکسیۆنی تەقەدوم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “خۆم لە ئەندامبوون لە حزبی تەقەدوم هاوکات کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کشاندەوە، لەمەودوا وەک ئەندامێکی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام دەبم”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیارەکەم بەمەبەستی دوورکەوتنەوەیە لەو تۆمەت و قسەڵۆکە ناڕاستانەی لەبارەمەوە کراون، هەرچەندە لەلایەن دادگاوە دروستی کاندیدبوونەکەم بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەلمێنرا”.
داوایشیکرد، پەلە بکرێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە.

 

بابەتی پێشتر

خواردنی شەکر پەیوەندی بە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەوە هەیە؟

بابەتی دواتر

پەتایەك بڵاوبووەتەوە.. پزیشكێك نیشانەكانی و چۆنیەتی خۆپاراستن رووندەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە 15ی ئەیلولی 2024 لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق پشووی رەسمییە.…
Total
0
Share