وتەبێژی وەزارەتی دارایی: كێشەی مووچە چارەسەربووە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربووە و بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای عێراق دەكرێت.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ خەرجكردنی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو بەردەوامە و بەر لە جەژن وەفدی هەرێم سەردانی بەغدای كرد و لەسەر چەند پرسێك رێككەوتن كراوە.

وتیشی، “كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربووە و بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای عێراق دەكرێت، بەڵام هەندێك بابەت هەیە پێویستی بە چارەسەركردن لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

قائیمقامییه‌تى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خانوو و شوێنه‌ كه‌له‌پورییه‌كان، سیمای گه‌ڕەكه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌پارێزرێت و باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان…
Total
0
Share