وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە ئەمڕۆوە غازی ماڵان لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دابەشدەکرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە غازی ماڵان لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دابەشدەکرێت و هەر ماڵێک مانگانە دوو بتڵ غازی پێدەدرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی هەڵکشانی نرخی غازی شلی ماڵان، وەک هەنگاوی یەکەم، ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر لە ڕێگەی بریکارە گەڕۆکەکانەوە و بە کارتی ئەلیکترۆنی، دەست بە دابەشکردنی غازی ماڵان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەکە 30 ڕۆژ دەخایەنێت، هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم سیستمەوە، بە کارتی ئەلیکترۆنی بوتڵی غاز بە نرخی رەسمیی هەشت هەزار و 500 دینار، لە ڕێگەی بریکارە گەڕۆکەکانەوە غاز وەربگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخ حیکمەت هیجری: ئەوەی روودەدات شەڕی قڕكردنی كوردە كە بەرگرییان لە جیهان كرد دژی ئاڵا رەشەكان

رابەری تائیفەی درووزەكانی سوریا هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بە ‘قڕكردنی كورد’ وەسفدەكات و رایدەگەیەنێت، ئەو شەڕە…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: داوامانكردووە لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەك بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخانبكرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داوامانكردووە لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەك بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share