قوباد تاڵەبانی: ئابوریی عێراق و هەرێمی كوردستان زیاتر پشت بە نەوت دەبەستێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە هەشتەمین دیداری سلێمانی راگەیاند، ئابوریی عێراق و هەرێمی كوردستان زیاتر پشت بە نەوت دەبەستێت و ئێستا پێویستمان بە خەڵكی پسپۆر، بانكی راستەقینە و تێڕوانین بۆ گەشەكردنی كەرتی تایبەت هەیە چونكە نەوت نامێنێت و پێویستە ژێرخانێكی بەهێز دروستبكەین و پشت بە نەوت نەبەسترێت.

وتیشی، ” تەكنەلۆژیا یارمەتیدەر دەبێت لە چاكسازی و ئێستا كە سیستمی بایۆمەتری جێبەجێكراوە توانراوە دوو مووچە نەهێڵدرێت و حكومەتی عێراق متمانەی بە سیستمەكە هەیە”.

راشیگەیاند، پێویستە هاوسەنگی لە نێوان سیاسەت و بەڕێوەبردن دروستبكەین و كار بۆ بوونیادنانی ژێرخانێكی بەهێزبكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share