دارایی هەرێم: لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی نیسان رەوانەی بەغداد دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی نیسان رەوانەی دارایی عێراق دەکەین و بابەتی پلەبەرزکردنەوە کاتی پێویستە.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێکیدا لە میانەی بەشداریکردنی لە هەشتەمین دیداری سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ”لە دوای تەواوبوونی پشووی جەژنەوە دەستمان بە ئامادەکاریی لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران کردووە و بەشێک لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان لیستەکەیان ناردووە و بەشێکیان ماوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستەکە روانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی چاوەڕێین وەک مووچەکانی دوو مانگی رابردوو ئەم مانگەش لەکاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت و هەموو ئامادەکارییەکمان لەوبارەیەوە کردووە”.

سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، ”دەستمان بە رێکارەکان کردووە بەڵام ئەو پڕۆسەیە کاتی پێویستە چونکە دەبێت وردبینی لە دۆسێی سەرجەم فەرمانبەراندا بکرێت و ئێستا وەزارەتەکان سەرقاڵی ئەو کارەن”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، زیان لە هەرێمەكەمان دەدات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share