بەڕێوەبەرایەتی پاركی ھەواری شار لە رۆژی ژینگەی كوردستاندا چەند چالاكییەكی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ 16ی نیسان كە بە رۆژی ژینگەی كوردستان دیاریكراوە، بەڕێوەبەرایەتی پاركی ھەواری شار لە سلێمانی فێستیڤاڵێكی فراوانی رێكخست و چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر رێكخران.
هاوكات پەردە لەسەر پڕۆژەی دوو ھەزار ھێلانە بۆ باڵندەكان لادران و ئازادكردنی 264 باڵندە و روواندنی 264 نەمام، ئەوەش وەك ھێمایەك بوو كە لەو رۆژەدا یەكەم چەكی كیمیایی لە دۆڵی بالیسان و شێخ وەسانیدا بووە ھۆی شەھیدبوونی 264 ھاوڵاتی و برینداربوونی 400 كەسی دیكە.