شوێنگرەوەی سوارێز و کۆپی ئینێستا دڵتەنگی مێسی گۆڕیوە بۆ ئارامی

مێسی لە هەر یارییەکدا لەلایەن پێدری-یەوە هاوکاری بکرێت، ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات

ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، لیۆ مێسی هەست بە ئارامی دەکات کاتێک پێدری لە پێکهاتەکانی یانەی بەرشلۆنە بەشداریی پێدەکرێت،

ماڵئاوایی سوارێز و دوورکەوتنەوەی ئینێستا یەکێک لەو فاکتەرانەبوون کە ئاستی مێسی-یان دابەزاند، یاریزانەکە لە ڕووی دەروونییەوە چەند وەرزێکە ئارام نییە و بەردەوام لەگەڵ ستافی کارگێڕی و تەنانەت هاوڕێ یاریزانەکانیشیدا کێشەی هەبووە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نوسیویەتی، “سەرەڕای ئەوەی جیاوازی نێوان مێسی و پێدری 16 ساڵە، یاریزانە ئەرجەنتینیەکە 34 ساڵ تەمەنیەتی و پێدری تەنها 18 ساڵە، بەڵام دووانەی ناوبراو لێکتێگەیشتنێکی دەروونی ناوازە لەنێوانیاندا هەیە، لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان ئەتلەتیک بلباو ئەو ڕاستییە دەرکەوتووە، تەنانەت ئەفسانەکەی ئەرجەنتین لەگەڵ بەهرەدارەکەی کاناریا هاوشێوەی سوارێز و ئینێستا هەست بە ئارامی دەکات”.

لەم بارەیەوە ئەستیرەی پێشووی ئەرجەنتین و ڕیاڵ مەدرید، خۆرخی ڤاڵدانۆ ڕایگەیاندووە، ” پێدری هاوشێوەی ئەو یاریزانە مەزنانەیە کە بیرکردنەوەیان لە ساتێکی کەمدا قوڵ و فراوانە، کاتێک هێرشدەکات و تۆپ دەکەوێتە نێو پێیەکانی وەک ئەوە وایە جگەرەیەک بکێشێت ئینجا بڕیاربدات، ئەم جۆرە یاریزانانە سوود بە مێسی دەگەیەنن و دەیگەڕێننەوە سەر ڕیتمە ئاساییەکەی خۆی”.

بەپێی سەرچاوەکان، پوڵگا وەک شوێنگرەوەی سوارێز و ئینێستا لە پێدری تێگەیشتووە، ئەوەش خۆشحاڵی کردووە و ڕەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ بەردەوامبوونی لە بارسا، چونکە دووانەی ناوبراو لەهەر یارییەکدا بەیەکەوە بەشدارییان کردبێت، هیوای گەڕانەوەیان بە کەتەلۆنیەکان بەخشیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share