هاتوچۆی گەشتیاری لەمەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاساییە

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم گەشتیاران دەکەنەوە کە هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاساییە و دەستی پێکردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشمان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کێشانەی هەبوون لە مەرزی باشماخ دیوی ئێران چارەسەرکراون و هیچ رێگرییەک نەماوە و دەتوانن گەشتەکانتان ئەنجام بدەن  .

ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت و سیستمی بەڕێکردنی گەشتیاران لە دیوی ئێران، هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزەکە بۆ ماوەی زیاتر لە 24 کاتژمێر وەستا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share