کەشناسی: پلەی گەرمی سەنتەری پارێزگاکان دەگاتە 30 پلەی سیلیزی

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەی گەرمی سەنتەری پارێزگاکان دەگاتە 30 پلە و ناوچە شاخاوییەکان لەنێوان 25 بۆ 27 پلەى سیلیزى دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  وپلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت  و پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە بە نزیکەى 1-2 پلە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

 

بابەتی پێشتر

وادەی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

وردەکاریی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share