هەولێر.. دەستڕێژی گولـە لە پیاوێک کرا و کوژرا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 7ی کانوونی دووەم، لەسەر ڕێگەی کەرکوک – هەولێر دەستڕێژی گولە لە ئۆتۆمبیلی کەسێک کرا و دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، “ڕوداوەکە لە نزیک سەنتەرێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبیل لەسەر ڕێگەی کەرکوک – هەولێر ڕویداوە و دوای ئەوەی تەقە لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری کیا ڕیۆ کراوە و شۆفێرەکە گیانی لە دەستداوە”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هۆکاری ڕوداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنەوە بووە و ئەو کەسە لەناو “دوژمنداری”یەکی کۆندا بووە.

شایەتحاڵانی ڕوداوەکە دەڵێن، ئۆتۆمبیلێکی دیکە لە تەنیشت ئۆتۆمبیلی کوژراوەکە وەستاوە و دەستڕێژی لێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەفرین.. گروپە چەكدارەكان بەهۆی كەمی و دواكەوتنی مووچەكانیانەوە لە توركیا نیگەرانن

لە عەفرین، ژمارەیەك لە ئەندامانی گروپە چەكدارییەكانی سەر بە توركیا خۆپیشاندانیان كرد، نیگەرانن لە كەمی و دواكەوتنی مووچەكانیان،…
زیاتر ببینە

وەزیری شارەوانی هەرێم: پێویستە پەلەبکرێت لە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی شارەوانی، بەمەبەستی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەکانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو و وەزیری شارەوانی…
Total
0
Share