بەهۆی داڕمانی خاکەوە لە ئیندۆنیزیا 18 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی داڕمانی خاکەوە لە دوورگەی سولاوەسی ئیندۆنیزیا ژمارەیەک هاوڵاتیی وڵاتەکە گیانیان لەدەستدا و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوواندا بەردەوامی هەیە و تا ئێستا تەرمی 18 کەس دۆزراوەتەوە.

رووداوەکە لە سنووری گوندێکی دوورگەی سولاوەسی روویداوە بەناوی تانا تۆراجا کە شوێنێکی گەشتیارییە و ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ساڵانە رووی لێدەکەن بەهۆی سەرنجڕاکێشی ناوچەکەوە.

تیمەکانی گەڕان و پشکنین باسیان لەوەکردووە بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ دۆزینەوەی دوو کەسی دیکە کە بێسەروشوێنن و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و بەشێک لە هاوڵاتییان لەگەڵیان بەشێوەی خۆبەخش بەشدارن لە گەڕانەکاندا.

تانا تۆراجا و ناوچەکانی دەوروبەری لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بارانبارینی بەخوڕی بەخۆیەوە بینیوە بووە و ئەوەش هۆکاری داڕمانی خاکی ناوچەکە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیی بە ئاراستەی ژاپۆن هەڵدا هۆشداری دراوە بۆ چۆڵکردنی ماڵەکان

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، کۆریای باکوور ئەمڕۆ پێنجشەممە مووشەکێکی بالیستیی تەقاندووە بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن. سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای…
Total
0
Share