وەزیری دارایی بەریتانیا بۆ کۆچبەران: دەبێت دوو ساڵ لە هۆتێل بمێننەوە

لەپێناو سنووردارکردنی تێچووی خانوو و رووبەرووبونەوەی قەیرانەکان، وەزیری دارایی بەریتانیا دەڵێت، “دەبێت کۆچبەران بۆ دوو ساڵ لە هۆتێل بمێننەوە”.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، وەزیری دارایی بەریتانیا لە پلانێکیدا ئاشکرایکردووە بە نیازن بۆ ماوەی دوو ساڵ کۆچبەرانی وڵاتەکە لە هۆتێل و میوانخانەکاندا بهێڵنەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئامانجی سەرەکی حکومەت و وەزارەتی دارایی بەریتانیا، کەمکردنەوەی خەرجی و سنووردارکردنی خانووە بۆ کۆچبەران.

دەشڵێن، لە ئێستادا زیاتر لە 38 هەزار کۆچبەر لە هۆتێل و میوانخانەکانی بەریتانیادا دەمێننەوە، پێشبینیش دەکرێت دوای بڕیارەکەی حکومەت ژمارەیان زیاد بکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، حکومەتی بەریتانیا لە ئاگاداری ئاراستەی سەرجەم هۆتێل و میوانخانەکان کردووە ئەگەر شوێن بۆ بۆ کۆچبەران تەرخانبکرێت، ئەوا حکومەت لە پڕۆسەی وەرگرتنی باجدا هاوکارییان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەندازیارێکیدا ئەمریکا سەرکردەیەکی تاڵیبان ئازاد دەکات

ئەمریکا لەبەرامبەر ئازادکردنی هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان، بەشیر نورزای سەرکردەی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئازادکرد. محەمەد نەعیم وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئیسرائیل: فەرمان بە سوپای ئیسرائیل کرا کە ئۆپراسیۆنەکانی لە غەززە رابگرێت

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل فەرمانیان بە سوپا کرد کە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە غەززە رابگرن. بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسرائیل، حکومەت راستەوخۆ…
Total
0
Share