کێشەی کۆڵۆنت هەیە؟ ئەم خورادنانە لەیاد مەکە

لە رۆژگاری ئەمڕۆدا خەڵكێکی زۆر بەدەست هەوکردنی کۆڵۆن و تەشەنوجاتی کۆڵۆنەوە دەناڵێنن، یەکێک لە رێگاکانی چارەسەرکردنی پەیڕەوکردنی سیستمێکی خواردنی تەندروستە کە بەهۆیەوە کۆڵۆن هەست بە ئاسوودەیی و دەکات، لەوانەش:

– گۆشتی بێچەوری، بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدایە و گەدە بە ئاسانی هەرسی دەکات، باشترین گۆشتیش گۆشتی مریشک و قەل و گۆشتی سووری بێچەورییە.

-ماسییەکان، بەتایبەت لە جۆرەکانی رەنە و ماکرێل و سەلمون و سەردین و ئەو جۆرانەی دیکە کە گۆشتیان سپییە.

-سەوزەوات، وەک بیبەری سەوزی شیرین پەتاتە و کولەکە و توور و رێحانە، سپێناغ و کاهوو و جەرجیڕ لەبیر مەکە.

-چەرەزات و دانەوێڵە، بەڵام پێویستە بە رێژەی گونجاو بخورێت و زیادەڕەوی تێدا نەکرێت.

-خواردنەوەکانی وەک چای سەوز، چای گوڵە بەیبون، چای سپی و چای نەعنا سوودێکیان زۆرە بۆ هێورکردنەوەی ریخۆڵە، بەڵام ئاگاداربە ئەو خواردنەوانەی کافایینیان تێدایە بۆ ئەم حاڵەتە گونجاو نین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share