مانگی رابردوو نزیکەی 27 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

مانگی رابردوو 26 هەزار و 736 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی مانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی شار 26 هەزار و 736 هاوڵاتی سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 19 هەزار و 856 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5 هەزار و 729 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و هەزار و 73 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە.

بەپێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی، مانگی رابردوو 5 هەزار و 54 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شار داغڵ كراون، لەو ژمارەیە هەزار و 509 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و هەزار و 48 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 564 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 649 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 395 نەخۆش لەبەشی شكاوی داغڵ بوون.

ئاماژە بەوەش دەکات، هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار هەزار و 136 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر و 173 نەشتەرگەریی شەبەكە و باڵۆن ئەنجامدراون و 89 هەزار و 636 شیكاریی تاقیگەیی و دوو هەزار و 293 هێڵكاریی دڵ كراوە، هەروەها 7 هەزار و 696 تیشك و 3 هەزار و 676 سۆنەر و 283 ئیكۆ و هەزار و257  چارەسەریی سروشتی كراوە.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: كێشەی مووچە بەرەو چارەسەربوون دەچێت

بابەتی دواتر

بەم رێگایانە دەروونی خۆت ئارام بكەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێک لە وەزارەتی شارەوانی: دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ دەگرێتەوە

چواس عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانکردنەوە لە وەزارەتی شارەوانیی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەراندا…
Total
0
Share