بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 283 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 283 ملیۆن و 160 هەزار و 3 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 259 ملیۆن و 115 هەزار و 3 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 24 ملیۆن و 45 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 8ی نیسانی 2024 بوو کە تێیدا 283 ملیۆن و 160 هەزار و 3 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.