لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراق بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 148 هەزار و 750 دیناری عێراقی.

ئەمەش لە کاتیکدایە، دوینێ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

 بە بڕوای شارەزایانی بازاڕەکانی دراو و چاودێرانی ئابوری، دەبوایە بەهۆی سەردانی محەمەد شیاع سودانی بۆ واشنتن، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەرزببێتەوە، بەڵام ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە و مەترسییەکانی جەنگ، بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

سودانی گەیشتە واشنتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share