گەشتی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان ئاسایی بوونەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

دوای راوەستانیان لە شەوی رابردووەوە، گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم ئاسایی بوونەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ گەشتی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان ئاسایی بوونەوە.

راوەستاندنی گەشتەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بەهۆی ئەو هێرشانەوە بوو كە شەوی رابردوو ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامیدان.

شەوی رابردوو وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویكردەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان بە شێوەی كاتی داخراون و هۆكارەكەشی ناسەقامگیریی دۆخی ناوچەكەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئۆتۆمبێلێک بە ژمارەی ساختەوە دەستی بەسەرداگیرا و شەش ملیۆن دینار سزای لەسەربووە

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شۆفێرێک بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵواسیبوو و بەدەر لەکاری نایاسایی…
Total
0
Share