سەرەڕای سوودە تەندروستییەکانی بۆ جەستە، بەڵام چەند بەشێکی هەیە شارەزایانی بواری تەندروستی داوا دەکەن نەخورێن بەهۆی ئەو مەترسییانەی لەسەر جەستە دروستیدەکات.
بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی خواردنی چەند بەشێکی جەستەی مریشک مەترسیدارە و هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لەوانەش:
-سییەکانی مریشک، بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆر مشەخۆر و بەکتریای تێدایە بە شێوەیەک گەرمای زۆر و کوڵاندنیش ناتوانن لەناوی ببەن، بۆیە دوورکەوتنەوە لە خواردنی باشترین چارەسەرە.
– ملی مریشک، بەهۆی ئەوەی گرێی لیمفاوی تێدایە و ژەهر و بەکتریای تێدایە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات.
-سەری مریشک، هەندێک ماددەی مەترسیدار لە سەری مریشکدا کۆدەبنەوە، بۆیە وا باشترە نەخورێن.
-قاچی مریشک، بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە هۆڕمۆنەکانی تێدا کۆدەبێتەوە دەبێتە هۆی قەڵەوبوون.
-پێستی مریشک و کۆم و ریخۆڵەی مریشک بەشێکی دیکەن لە بەشە مەترسیدارەکانی جەستەی مریشک کە بۆ خواردن گونجاو نین.