کەشناسیی هەرێم: سبەینێ ئەگەری بارانبارین هەیە

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێ ئەگەری بارانبارین هەیە.

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ”ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا و پلەکانی گەرمی نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی بڕوشکە بارانی پچڕ پچڕ، هەروەها پلەکانی گەرمی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share