لە رووداوێکی هاتوچۆدا سەربازێکی سوپای عێراق گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک، دوو سەرباز لەكاتی گەڕانەوەیان لە ئەرک كە ماتۆڕسكیلێكیان پێبووە، لەسەر رێگای کەرکوك – لەیلان تووشی روداوێکی پێکدادان بوون، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بچووک لە جۆری کیا.

لەئەنجامی رووداوەکە كە بەیانی ئەمڕۆ هەینی روویدا، سەربازێکیان گیانیلەدەستدا و سەربازێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو.

بابەتی پێشتر

سودانی: کلیلی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکایە

بابەتی دواتر

ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share