دارایى عێراق دەنگۆیەک دەربارەى خەرجکردنى مووچە بۆ سورییەکان رەتدەکاتەوە و بە ناڕاست ناویدەبات.
وەزارەتى دارایى عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە دەربارەى “رەزامەندیی وەزیرى دارایى بە خەرجکردنى مووچە بۆ سورییەکان”.
دەشڵێت، ئەوەى بڵاوکراوەتەوە “هیچ راستییەکى تیانییە”.
وەزارەتى دارایى دووپاتیشیدەکاتەوە، سیاسەتە داراییەکانى لەسەر پێوەرى پیشەیى و بەرژەوەندیى نیشتمانیی پوخت بونیاددەنێت و، هیچ بڕیارێکى پەیوەست بە مووچە یان هاوکاریی دەرەکى نادات لە چوارچێوەى پێوەرە رەسمییە کارپێکراوەکان نەبێت.