ئەمڕۆ لەگەڵ ئەوەی پشووی رەسمی بوو، بانكەكانی سلێمانی بۆ دابەشكردنی مووچە كراوەبوون.
ڤیان حەمەرەشید، بەڕێوەبەری نووسینگەی یەكی بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، پشووی رەسمییە بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچە كراوەن و لە نووسینگەكەی ئێمە مووچەی خانەنشینیی هێزەكانی 70، خانەنشینیی سەنگەر و خانەنشینیی مەدەنی دابەشدەكرێت.
بەڕێوەبەری نووسینگەی یەكی بانكی مەڵكەندی تەئكیدیكردەوە وتیشی، ” لە دابەشكردنی مووچە بەردەوامدەبین تا ئەو كاتەی سەرجەم مووچەخۆران مووچەكانیان وەردەگرن و شەوی رابردوو تا كاتژمێر 2ی شەو دەواممان كردووە”.