قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بڕیارێکی دەرکرد

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتەوە دەڵێت، ”رێگە بە هاوردەکردنی گۆشتی سوور و ئاژەڵی زیندوو و ماسی دەدرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”بە مەبەستی دانانی هاوسەنگی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ لە دیوانی قائیمقامیەت، لیژنەی دیاریكردنی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا”.

دەشڵێت، ”لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا کرا و بڕیاردرا بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پرکردنەوی خواستی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ، پشت بە مریشک و هێلکەی پڕۆژەکانی ناوخۆ ببەسترێت، هاوکات لە چوارچێوەی بڕیار و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێم رێگە بە هاوردەکردنی گۆشتی سوور و ئاژەڵی زیندوو و ماسی بدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە پێنج ملیار ژه‌مه‌ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان بەكارهێندراون

بەپێی داتاكان زیاتر له‌ پێنج ملیار ژه‌مه‌ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌كارهێندراون. به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.org، تا ئێستا…
Total
0
Share