بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە، پەیامێكی بڵاوكردەوە پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكات.
لە پەیامەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆزبێت و لە خوای گەورە داواكارم رۆژوو و پاڕانەوەی هەموولایەك قبووڵبكات.
هەر لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی تەبایی و گەشەپێدانی بیری ئاشتی و پێكەوەژیان لە كوردستانی ئازیزمان، هاندەرمان بێت تاوەكو هەموومان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست لەپێناو خەڵكە خۆشەویستەكەمان كاربكەین و هەوڵ بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمەكەمان بدەین و دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هیوای دڵخۆشی بۆ هەموولایەك.