گەشتوگوزاری دوكان: ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران كراوە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان پێشبینی دەكات لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار روو لە سنوورەكەیان بكات و، نرخی كەپر و كابینە گەشتیارییەكانیش ئاشكرادەكات.

رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئامادەكاریی پێویستیان كردووە بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژن و رۆژانی دواتردا.

وتیشی، “بە لەبەرچاوگرتنی جەژنی رەمەزانی ساڵی رابردوو پێشبینی دەكەین زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار روو لە سنوورەكەمان بكات”.

رێژین رەئوف باسی لەوەشكرد، هەریەك لە تیمەكانی بەرگریی شارستانی و مەلەوانی لە سەیرانگاكان دەبن بۆ بەهاناوەچوونی هەر دۆخێكی نەخوازراو.

دەربارەی نرخی كەپر و كابینەكانیش بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان ئاشكرایكرد، كرێی مانەوەی كەپرەكان لەنێوان 25 بۆ 60 هەزار دیناردا دەبێت و، كرێی كابینەكانیش لەنێوان 100 بۆ 400 هەزار دیناردا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share