میترۆ: رووماڵی ئاگركەوتنەوەكەی بازاڕی لەنگە هێزی ئەمنی توڕە دەكات

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەكانی هەولێر رێگری و سوكایەتییان بەرامبەر تیمی كەناڵەكانی راگەیاندن كردووە و لە شوێنی رووداوەكە دووریان خستوونەتەوە.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆی لە مافی رۆژنامەنووسان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، لە كاتی رووماڵی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی ئەمڕۆی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگری كرا لە هەندێك دەزگای میدیایی رووماڵی رووداوەكە بكەن.

دەشڵێت، بەپێی سكاڵای ئەو دەزگایانە، سوكایەتی بە تیمی میدیایی كەناڵی ئێن ئاڕتی (هێرش قادر، محەمەد ئیسماعیل)، تۆڕی میدیایی ئێستا (دیاری حسێن، رێبین عەلی)، دەزگای ستاندارت (دیاكۆ حسێن)، ئاژانسی ئەنادۆڵ (هێمن حسێن، ئیحسان محەمەد)، وێستگەنیوز (شاهین فوئاد، ئەحمەد شاخەوان) و بوارنیوز (نەبەز رەشاد، ئیدریس جەرجیس) كراوە.

رێگری هێزە ئەمنییەكان و سوكایەتی و دوورخستنەوەی كەناڵەكانی میدیا لە شوێنی رووداوەكە پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنووسانە لە رووماڵكردن كە یاسای رۆژنامەگەری ئەو مافەی پێداون، میترۆ وا دەڵێت.

هەروەك سەركۆنەی هەموو جۆرە رێگری و سوكایەتییەك دەكات بەرامبەر بە دەزگاكانی میدیا و داواش لە وەزیری ناوخۆ دەكات لێپرسینەوە بەرامبەر یاساشكێنی ئەو هێزانە بكات و رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ دووبارە نەبوونەوەیان، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانمان تەنیا لەپێناو خزمەتی خاك و خەڵكی كوردستاندا دەبێت

بابەتی دواتر

لە بارەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی 24 كاتژمێر كراوەدەبن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share