ژمارەی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن دیاریکرا

لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان ژمارە (129) وەرگرت.

ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەغداد دەستیکرد بە ئەنجامدانی تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە تیروپشکەکەدا لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 129ی پێدرا.

بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی 2024 خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەختلەوە دەکاتەوە هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لە پێناو یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لە پێناو چەسپاندنی خۆشەویستی و یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین.…
Total
0
Share