بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هاوسەری فوئاد حسێن، پرسەنامەیەكی ئاراستەی، وەزیری دەرەوەی عێراق كرد و رایگەیاند، “بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت”.
دەقی پەیامەکە:
برای بەڕێز د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.
لە خوای گەورە داواكارم رۆحی هاوسەری كۆچكردووتان شادبكات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان