بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمشەو بارانبارین و هەورەبروسكەی پچڕپچڕ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو باران بارین و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بەردەوامدەبێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، پێشبینى دەکرێت لە کاتژمێر 2ى دوای نیوەشەو زۆرترین رێژەى باران بارین لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى پارێزگای دهۆک و بە شێک لە ناوچەکانى ئیدارەى سۆران و ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر، کۆڕێ، پیرمام، قەزای کۆیە، خەلەکان و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان ببارێت.
بەرێوەبەرایەتییەکە بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی بڵاوکردووەتەوە کە بەمجۆرەیە:
لەسەنتەرى شارى هەولێر بڕێکى باش باران بارى، بەڵام لە وێستگەى هەولێر تەنها 1.2 ملم باری
شەمامک 1.0 ملم
پیرمام 2.9 ملم
سلێمانى 1.1 ملم
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆک 0.5 ملم
زاخۆ 0.9 ملم
ئاکرێ 5.4 ملم
ئامێدى 9.6 ملم
بامەڕنێ 2.8 ملم
باتوفە 2.4 ملم
بارزان 10.6 ملم
دەربەندیخان 0.4 ملم
حاجى ئۆمەران 7.8 ملم
هەڵەبجە 2.2 ملم
خەبات 1.0 ملم
مانگیش 6.0 ملم
مەیدان 1.0 ملم
سۆران 5.0 ملم
مێرگەسور 12.8 ملم
سیدەکان 3.8 ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ
خورماتوو 0.6 ملم
خانەقین 12.0 ملم