بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزین خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاری دابەزاندنی نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە سلێمانی خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە بەنزینخانەكانی سلێمانی دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخی بەنزین لە جۆرەكانی سوپەر و موحەسەن 50 دینار بۆ هەر لیترێك و بەنزینی نۆرماڵ 25 دینار دابەزی.

وتیشی، ” سەرجەم بەنزینخانەكانی سلێمانی پێوەی پابەنددەبن و لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە بڕیارەكە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بە مامۆستایان دەدات

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، “ئەگەر دۆخی دارایی هەرێم باش بێت هاوشێوەی پێشتر هەوڵەكان بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی…
Total
0
Share