هۆشدارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌، شتێك به‌ ناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه‌ نییه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له‌ عیراقیش، ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت بردنی خه‌ڵكه‌ به‌ ڤیزای ساڵی، یاخود ڤیزای بازرگانی، ئەوەش لەلایه‌ن وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودییه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و رێگه‌پێدراو نییه‌ بۆ ئه‌داكردنی حه‌ج و هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیربكرێت به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تەکە سزای قورسی ده‌بێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەداوە، ماوه‌یه‌كه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایەتییه‌كان و له‌ لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه‌ به‌ ناوی كۆمپانیای حه‌ج و عومره‌، یاخود به‌ناوی تاكه‌كه‌سی بانگه‌شه‌ی حه‌جی بازرگانی ده‌كرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان، گوایه‌ ئه‌م حه‌جه‌ ئێستا به‌رده‌سته‌ و هیچ گرفتێكی نییه.

ئاماژە بەوەش دەکات، “له‌م جۆره‌ حه‌جكردنه‌، هه‌ر كه‌سێكیش له‌ سعوودیه‌ تووشی كێشه‌ ببێت له‌سه‌ر ڤیزه‌ی ساڵی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵناگرێت، داوا له‌ هاوڵاتییانیش ده‌كه‌ین ئاگاداری ئه‌م كاره‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت سامانیان به‌ فیرۆنه‌چێت و له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره‌ حه‌جكردنه‌ دووچاری كێشه‌ و گرفتی نه‌خوازراو نه‌بنه‌وه‌ و ژیانیان نه‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

هۆشداریش بە ئەو کۆمپانیا و کەسانە دەدات، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌، بانگه‌شه‌ی حه‌جی له‌م جۆره‌ ده‌كه‌ن ئه‌وا  لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تا ئه‌ندازه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان له‌ بواری حه‌ج و عومره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له‌ عێراقیش.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردن دواناخرێت

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین سەرجەم لایەنەكان كۆك بن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share