دەزگای ئاسایش ئاماری قوربانییانی شەڕەكەی گوڵەخانە ئاشكرادەكات

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە شەڕەكەی گوڵەكانە كەسێك كوژراوە و چواری دیكە برینداربوون و دەشڵێت، تۆمەتبارێكیش دەستگیركراوە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی پێنجشەممە لە گوندی (گوڵەخانە) گرژی و ئاڵۆزیی چەکداری لە نێوان هێزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان روویدا، بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی چوار کەسی دیکە.

دەشڵێت، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

روونیشیدەكاتەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبار بە كوشتن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان لەسەر گرانیی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەكان كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لەبارەی گرانیی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی پێویستییەكانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان كۆدەبێتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share