پزیشکێک: فشاری دەروونی کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت

لیوبۆڤ درۆزدۆڤا، پزیشکی پسپۆڕی دەروونی دەڵێت، “کاتێک مرۆڤ بەردەوام لە سترێس و دڵەڕاوکێدا دەبێت، وردە وردە هێزی کەمدەبێتەوە و بەرگریی جەستەی لاواز دەبێت و تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر دەبێت.

بە گوێرەی وتەی پسپۆڕەکە، گرنگە بە شێوەیەکی ئەرێنی مرۆڤ تەماشای جیهان و شتەکانی دەوروبەری بکات، لەبری لایەنە نەرێنیەکان لایەنە ئەرێنییەکان لە هەموو شتێکدا ببینیت و بەدوای دەرفەتەکانی گەشەکردن و خۆشگوزەرانیدا بگەڕێیت.

هاوکات، چەند پێشنیاز و رێگە چارەیەکی بۆ زاڵبوون بەسەر فشاری دەروونیدا خستووەتەڕوو کە بەم جۆرەن:

دەستەواژەییەک هەیە زۆر گرنگە “هەموو شتێک باش دەبێت”  ئەو دەستەواژەیە دووبارە بکەرەوە “بە دڵنیاییەوە شتەکان باش دەبن.”

قەدرزانینت بۆ خۆت هەبێت و ستایشی خۆت بکە بۆ هەر سەرکەوتنێک، گەورە بێت یان بچووک.

بەو جۆرە لە ژیان مەڕوانە کە لە ململانێدایت لەگەڵ چواردەورتدا و هەوڵی فێربوونی بەردەوام بدە و کراوەبە بە رووی بیرۆکەی نوێدا.

فێری سوپاسگوزاری ببە و قەدری ئەو شتانە بزانە کە خەڵکی بۆت ئەنجام دەدەن و ئەو شتانە کە تۆ خاوەنیانیت و قەدری ئەو ساتەش بزانە کە تێیدا دەژیت.

ئەو پرسیارە لە خۆت مەکە “بۆچی ئەمە بەسەر مندا هات؟، لە جێگەی ئەوە لە بارودۆخە سەختەکاندا بیر لەوە بکەرەوە دەتوانیت چی بگۆڕیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو خۆڵبارینەی ئێستا هەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینی لەسەر تەندروستی بڵاوکردەوە و ئاشکراشیکردووە، خۆڵبارین یەکێکە لە کێشە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستیی…
Total
0
Share