لە گوڵەخانە شەڕە و كوڕەكەی عەبدوڵا حاجی مەحمود بریندارە

جێگری پێشووی سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە گوڵەخانە هێزێكی پارتی سۆسیال دیموكرات هێرشیان كردووەتە سەر ماڵەكەی و كوڕەكەی بریندارە.

عەبدوڵا حاجی مەحمود، جێگری پێشووی سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێك هێرشیكردووەتە سەر ماڵەكەم لە گوڵەخانە و گوللەیەك بەر سەری كوڕەكەم كەوتووە بریندارە و هیچ زانیارییەكمان لەسەر دۆخی تەندروستی نییە.

وتیشی، ” بە چەكی قورس هێرشكراوەتە سەر ماڵەكەم لە گوڵەخانە و تا ئێستا هۆكاری هێرشەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ نازانین هەرچەندە ئەمڕۆ پارتی سۆسیال دیموكرات كۆنگرەی بەست، بەڵام ئێمە بەشدارنەبووین”.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن رێکارەکانی سکاڵا و تانەدانی بۆ هەڵبژاردنی هەرێم بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

لە شەڕەكەی گوڵەخانە گەنجێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی دەستوورە.. ڕۆژئاوای كوردستان “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواردەكاتەوە

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستان بڕیاریداوە “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواربكرێتەوە و مەبەست لەو هەنگاوەش “بەرجەستەكردنی دیموكراسیەتی زیاترە”. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و…
Total
0
Share