پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، برایەکی ئەکبەر حاجی رۆستەم کە دەستی هەبوو لە کوشتنی باوک و براکەی کفریدا، خۆی رادەستکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبار ‘جمهور رۆستەم محەمەد’ کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو له رووداوی کوشتنی دوو هاوڵاتیی له شارۆچکەی کفری، خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگاکە کردووە.
ئەمەش پاش ئەوەدێت، ناوبراو لە چەند رۆژی رابردوو تۆمەتی ئەوەی درایەپاڵ کە دەستی هەبوو لە کوشتنی باوک و براکەی کفریدا، بەو هۆیەشەوە روویکردە شاری هەولێر.