دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بە گەیشتنی پارەی پێویست لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت.

محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بە گەیشتنی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی ئازار لە بەغدادەوە، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوانن ئەمڕۆ 352 ملیار و 700 ملیۆن دیناری مووچەی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی شوبات بگاتە هەرێمی کوردستان.

لە ماوەی رابردوودا، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانیان بۆ مانگی ئازار ناردووەتە بەغداد و چاوەڕوان دەکەن دوای تەواوبوونی وردبینی پارەی مووچەخۆران رەوانەی هەرێم بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: رووبەڕووی ھەر گرووپ و تاقمێک دەبینەوە کە ئاسایشی ھەرێم بخەنە مەترسییەوە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی موشەكبارانەكەی شاری هەولێر بڵاوكردەوە و دەڵێت، “رووبەڕووی ھەر گرووپ و…
Total
0
Share